پەرلەمانتارێكی گۆڕان بۆ یەكێتی: بەو خیانەتەی كردتان لە ماوەی 24 كاتژمێر كەركووك و خانەقینتان تەسلیمكرد

 

لەگەڵ ئالۆز بوونی پەیوەندیەكانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی دوای تێپەڕینی سالیك بسەر خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر, پەرلەمانتارێكی گۆڕان ڕووبەڕوو بە پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت “ئێوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا كەركووك و خانەقینتان تەسلیم كرد”.
غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەمیانەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە لەگەڵ حەمەسوور دووشیوانی پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەشداری كرد و ڕایگەیاند: “یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەركووكی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا تەسلیم كرد “.

لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا هەردوو پەرلەمانتاری گۆڕان و یەكێتی بە قسە هێرشیان كردە سەر یەك و ڕێگەیان نەدا هیچ كامێكیان بە تەواوەتی پەیامەكەی بدات، غالب محەمەد بە نوێنەرەكەی یەكێتی گوتی: ” و پاڤێڵ و قوباد و بەرپرسەكانی دیكەی یەكێتی كەركووكیان تەسلیم كرد، زۆرینەی ئەندازییارەكانی نەوتی باكوور عەرەبن، بۆ بە یەكێتی ناڵێی ئەندازیارە كوردەكان دابمەزرێنێت، یەكێتی لە ٢٤ كاتژمێردا كەركووك و خانەقینی تەسلیم كرد، تۆ بۆ ئەو كاتە یەك وشەشت نەگوت”.
گوتیشی: “ئەگەر نوێنەری كەركووك بوای ئێستا لە شاری كەركووكەوە قسەت دەكرد نەك لە شارێكی دیكە”.

Back to top button