ئەو هێزەی هەرەشەی وێران كردنی كوردستانی كرد لە هەلەبجە بوون
خواكوڕك
ئەمرۆ شەممە شاندێكی گروپی شیعەی عەسایب ئەهلی حەقی كە پێشتر هەرەشەی وێران كردنی كوردستانیان كردبوو، سەردانی مۆنۆمێنتی هەلەبجەیان كردوو و لەلایان شاندێكی یەكێتیەوە یاوەریی كران بۆ ئەو شارە.
عەسائی ئەهلی حەقی نزیك لە مالیكی، ئەمرۆ 29ی 10ی 2016، شاندێكیان هاتۆتە سلێمانی و لەسلێمانیەوە لەلایان باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی یاوەری كراون بۆ هەلەبجە، لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیش دا رایانگەیاندووە، ئێمە دژی سیاسەتی بارزانین و سیاسەتی بارزانی بەسیاسەتی خۆمان نازانین.
عەدنان فەیحان کە خۆی بەناوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق دەناسێنێت، دژایەتیی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕای گەیاند: بارزانی نێونەرایەتی هەموو كوردستان ناكات و دژ بە سیاسەتی بارزانین نەك هی هەموو كوردستان، پێشتریش مالیكی لەژێر ئەو بیانووە كە گوایە دژی سیاسەتی بارزانیە بەڵام داوای كشانەوەی هێزی پێشمەرگەی كرد بۆ سێ پارێزگاكە و ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر لە خانەقینەوە تا شنگال هەمووی بەخۆی پێشمەرگە رزگار كراوە.
ئەم گروپە كە ناویان لەخۆیان ناوی عەسایب ئەهلی حەق، میلیشیا شیعەیە کە بۆ چەندین جار گەنجان و هاووڵاتییانی کوردی لە ڕێگەی نێوان کەرکووک – بەغدا ڕفاندووە و فەرماندەی میلیشیاکە قەیس خزعەلییە کە پێشتر گوتبووی: “دەچینە مووسڵ و تۆڵەی ئیمام حوسێن لە نەوەکانی یەزید دەکەینەوە” کە دواتر بە هەڕەشەی میلیشیا شیعەکان بۆ قەتڵوعامکردنی پێکهاتەکانی مووسڵ لەقەڵەم درا، پێشتریش هەمان ئەو فەرماندەیە خز عەلییە، كوردی بە جنۆكە ناو بردوو گوتی دەبێت كوردستان وێران بكەی.
پێشتریش حەنان فەتلاوی، سەرۆکی کوتلەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردە نزیکەکانی نووری مالیکی کە بە دژایەتیکردنی کورد و ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق ناسراوە، سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەی کردبوو و لە لایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتییەوە پێشوازی لێکرابوو.