راگەیاندراوێك لە نوسینەگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی بوودجەی 2019ـی عێراق
بە پێی راگەێندراوێكی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق – وەزیری دارای, ئەمڕۆ فوئام حسێن وەزیری دراری سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لە بارەی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2019ـی عێراق.
وەك لە رگەێندراوەكەدا هاتووە جێگری سەرۆك وەزیران لە و كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێز تورهان موفتی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و بەڕێز بریكاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە پارێزگارانی بەڕێز و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، پێداویستیەكانی هەموو ئەو لایەنانە باسی لێوە كرا كە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون ، هاوكات تیشك خرایە سەر دووبارە دیراسەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكار بەر لەوەی ئەم پرۆژەیە بخرێتە گفتوگۆ لەلایەن حكومەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی رۆژنامەوانی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق
لە نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری ، وەزیری دارایی
بەغدا 11ی تشرینی دووەم 2018
ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی بەڕێز د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بەڕێوە چوو .
لەم كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێز تورهان موفتی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و بەڕێز بریكاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە پارێزگارانی بەڕێز و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، پێداویستیەكانی هەموو ئەو لایەنانە باسی لێوە كرا كە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون ، هاوكات تیشك خرایە سەر دووبارە دیراسەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكار بەر لەوەی ئەم پرۆژەیە بخرێتە گفتوگۆ لەلایەن حكومەتەوە.
شیاوی باسە ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن حكومەتی پێشووەوە ئامادە كرابوو ولەم بارەیەوە بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی دووپاتی لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم یاسایە كرد لە ژێر رۆشنایی ئەو پرۆگرامە حكومییەی بەڕێز سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر كرد كە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بونیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێكشەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی دەبەستێت .