سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ڕێرەوی نەوتی كەركووكی گۆڕی, ئەمریكا چاوی لە نەوتی كەركووكە
دوا ئەوەی ئەمریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا خستە واری جێبەجێكرن, سزاكانی ئەمریكا رێڕەوی نەوتی كەركووك گرێبەتسێكی نەوتی نێوان حەشدی شەعبی و گرووپی خیانەتكاری یەكێتی و ئێرانی هەڵوەشاندنەوە, ئێستا نەوتی كەركووك بووەتە بەشێكی گرنگی سەركەوتنی سزاكانی ئەمەریكا دژ بە ئێران لە عێراق، ئەمەش وایكردووە واشنتن بیەوێت هەناردەی نەوتی كەركووك دەستپێبكاتەوە و رێگاكەشی هەرێمی كوردستان بێت.
بە گوێرەی راپۆرتیكی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق چاوی لەوەیە رێژەی هەناردەی نەوت بۆ 8.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بكات بەجۆرێك یەك ملیۆن بەرمیلی لە كەركووكەوە بێت.
بۆچی نەوتی كەركووك گرنگە؟
ئەگەر بێت و كەركووك رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، ئەوا ساڵانە بڕی 8 ملیار دۆلار داهاتی دەبێت، بەڵام بەهۆی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستا جیا لەوەی بڕێك لەو نەوتە بۆ ئێران دەنێردرێت، نەتواندراوە سوود لە داهاتی ئەو نەوتە وەربگیرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمەریكا دەیەوێت نەوتی كەركووك جارێكی دیكە هەناردەی بازاڕەكان بكرێتەوە، تاكو كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران كاریگەری ئەوتۆ لەسەر بازاڕی نەوت لە جیهان نەكات.
گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا
لە ئێستادا دەستپێكردنەوە بە هەناردەی نەوتی كەركووك لەسەر گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا وەستاوە كە ئەمەریكا فشاری رێككەوتن لە هەردوولا دەكات، بەڵام گەر بەغدا بیەوێت ئەو كارە بكات دەبێت هاوشێوەی كوردستان رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی بكات.
ئەگەر بێت و گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا شكست بهێنێت، ئەوا دەبێت عێراق بۆری نەوتی دیكە دروستبكات كە لانیكەم دوو ساڵی پێویستە تا تەواو دەبن.
بۆرییە نەوتییەكانی كوردستان كە رۆزنەفت سەرپەرشتی دەكات ئێستا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكەن، بەڵام توانایان هەیە رۆژانە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل هەناردە بكەن.
بەرپرسانی بەغدا ئێستا نەوتی كەركووك بۆ پاڵاوگەكان دەنێرن بۆیە ئەگەر نەوتەكە جارێكی دیكە لە رێگای كوردستان هەناردە بكرێتەوە، سەرەتا دەتواندرێت تەنها 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكرێت.
ئەگەرچی ئێران رەنگە دژی ئەو هەوڵە بێت، بەڵام ئەمەریكا بە عێراقی گوتووە كە لێخۆشبوونی لە سزاكانی ئێران كاتییە، بۆ ئەوەش عێراق دەبێت خۆی لە نێوان واشنتن و تاران یەكلا بكاتەوە.