پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی گەڕاندنەوەی یاسای سەربازی ناچارییە

 

لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق لە ساڵی 2003 نوسینەوەی دەستور ل ساڵی 2005 هەموو ئەو یاسایانەی سەردەمی بەعس لە كار خراون یاساكان لە چاورچێوەی دەستوری هەمیشەی عێراق رێكخرانەوە, بەڵام دوای 15 ساڵ بەسەر رووخانی بەعس, پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی دەركردنی یاسای خزمەتی سەربازیی ئیلزامییە و لەداهاتوودا ئەو كارە دەكاتە پێشینەی ئەركەكانی.

نایف شمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: خزمەتی ئیلزامیی سەربازی لە زۆر وڵات كاری پێدەكرێت، لە عیراقیش پێشتر كاری پێكراوە، ئەمەش لەپێناو پتەوكردنی ریزەكانی هێزە چەكدارەكان بە توانای گەنجان.

وتیشی یەكێك لە سودەكانی دیكەی گەڕاندنەوەی ئەو خزمەتە، هێنانەكایەی دادپەروەرییە بەوپێیەی گەنجانی سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكان نوێنەرایەتیی تێدا دەكەن.

شمەری وتیشی لە خولەكانی پێشوی پەرلەماندا مشتومڕ لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە كراوە، بەڵام بەهۆی چەندین هۆكار پەسەند نەكراوە، بۆیە لە ماوەی داهاتوودا كارلەسەر ئامادەكردنی رەشنوسێك بۆ پڕۆژەكە دەكەن تا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە.

لە كۆتایی ساڵی 2014، بە واژوی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار پڕۆژەپێشنیازێك بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ئیلزامی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرا، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی كوتلە سیاسییەكانەوە، ئەو پێشنیازە لەسەر رەفەكانی پەرلەمان مایەوە و هیچ هەنگاوێكی بەرەو پێش نەنا.

Back to top button