یه‌كگرتوو گفتوگۆ له‌ باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ ئه‌نجام ئه‌دات

لە ھەڵبژاردنی ۳۰ی ئەیلوول بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بەناوی لیستی بەرەی ئیسڵاح بەشداریان لە ھەڵبژاردن كرد و ۵ كورسی پەرلەمانیان بە دەست ھێنا، كە بەراورد بە ھەڵبژاردنەكانی پێشوو دەنگەكانی یەكگرتوو كەمیكردووه‌.

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ۱۲ی۱۱ی ۲۰۱۸ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێك لە نێویاندا هەڵوەشاندنەوەی هەریەکە لە ئەنجوومەنەکانی سیاسی و جێبەجێکردن و دەزگای بانگخوازی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان ،لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەكگرتوو، گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەی یه‌كگرتوو دەکرێت.

پێشتر شێروان شەمێرانی، راوێژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاندبوو: “ئەگەر بگەینە ئەو بڕوایەی كە كێشەكان بە كۆنگرە چارەسەر دەكرێت، ھیچ رێگرییەك نییە بۆ پێشخستنی كۆنگرە، بەڵام ئەگەر كۆنگرە كاریگەری نەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان، باشترە كە لەكاتی خۆیدا بكرێت”.

Back to top button