حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق نزیكن له رێكه‌وتن له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان
ئەمەریکا فشار لەهەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، تاکو بگەنە رێکكەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووك بە رێگەی بۆری هەرێمی کوردستان ، حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکن لە رێكکەوتن، بۆ ئەوەی جارێکی تر نەوتی کەرکووك بە رێگەی بۆری ھەرێمی كوردستان بنێرێتە بەندەری جەیهان.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گووتی : “تائێستا دانووستان و گفتوگۆكردن ھەیە لەنێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، ئەوەی من ئاگاداربم تائێستا رێككەوتنی فەرمی واژوو نەكراوە تا بگاتە قۆناخی جێبەجێكردن”.
هاوكات ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك راگەیاند: “بەپێی زانیارییەكان رێككەوتنێك كراوە بۆ ھەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك بە رێگەی بۆرییەكانی ھەرێمی كوردستان و لەم ھەفتەیە دەست پێدەكاتەوە، بەڵام تائێستا زانیاریمان لەسەر ناوەرۆكی رێككەوتنەكە نییە”.
رێكکەوتنەکەی بەرپرسانی بەغدا و هەرێمی کوردستان بە بڕوای شارەزایانی بواری نەوت، تەنها رێگەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیكە بتوانرێت نەوتی کەرکووك هەناردە بکرێت.
نەوتى کەرکوک تاپێش خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووله‌لایه‌ن گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرا ، بەڵام دواى خیانه‌تی ڕه‌شی۱٦ ى ئۆکتۆبەر کاتێک لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێكه‌وتن و باڵادەست بوون، نەوتەکەیان به ته‌نكه‌ر بۆ ئێران هه‌نارده ده‌كرد .