مه‌لا به‌ختیار :ستراتیژو ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه‌ به‌سه‌ر چووه‌و ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه‌

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێی زمانحاڵی حیزبەکەی بڵاوبووەتەوە، دەڵێت:” ئایدلۆژیەتی پەکەکە و ستراتیژی خەباتی چەکداری بۆ رزگاری، قۆناخەکەی بەسەرچووە و تەنانەت سیستەمی حیزبایەتییەکەشی رەخنەی لەسەری هەیە، لەگەڵ فراوانکردنی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و هەڵبژاردنە”.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەشڵێت: “پەیامی خۆم گەیاندووەتە قەندیل و دیاربەکر، بڕیاری بردنی شەڕ بۆ نێو شارەکە مەترسیدار بووە”.

مه‌لا به‌ختیار لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا له‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت نوسویه‌تی و ده‌ڵێت: “بەراوردی کێشەکانی پەکەکە و هەڵەکانی تورکیا بکرێت، تورکیا دەیان بەرامبەر لە دۆخی وڵاتەکە و پرۆسەی دیموکراسی و ئازادییە مەدەنییەکان بەرپرسیارترە”.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەشڵێت:” چارەسەر ئەوە نییە پشتیوانی تورکیا بکرێت کە پاشەکشەی لە دیموکراسی کردووە و گەلی باکووری کوردستانی بێبەشکردووە لە مافەکانی، هەروا پەکەکەش ناتوانێ سووربوون لەسەر ستراتیژیەتی خەباتی چەکداری چۆک بە تورکیا دا بدات و چارەسەرێكی سیاسی وەكو ئاشتەواییەكەی (كۆلۆمبیا) باشترە، لە سەركوتی عەسكەری توركیا و بەردەوامیی خەباتی چەكداری پەكەكە”.

Back to top button