هێمن شێخانی : تا مام جلال له‌ ژیاندا بوو پاڤڵ تاڵه‌بانی ده‌ركرابوو مافی گه‌ڕانه‌وه‌یبۆ كوردستان نه‌بوو

ھێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی ھەولێرو ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند:”یەکێتی کێشەی ناوخۆیی ھەمیشە ھەبووە، بەڵام کێشەکانی لەسەر پۆست و پارە بووە ، ئێستا بەڕوونی دیارە، ململانێ لەسەر چی دەکەن و دەیانەوێت لە کێ بدەن؟ بەڵام بەرامبەرەکەیان بەھێزە و ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و تاڕادەیەک پێگەی جەماوەریشی ھەیە“.

هێمن شێخانی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت : ”تا مام جەلال لە ژیاندا بوو، پاڤڵ تاڵەبانی دەرکرابوو و مافی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان نەبوو، مام جەلال ئەمەشی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی نەکەوێتە دەست کوڕەکانی و خزمەکانی و یەکێتی ھی ھەمووان بێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا دەبینین کە کوڕەکانی یەکێتی دەکەنە حزبی بنەماڵە و تۆمەت بۆ کادیرە دڵسۆزەکانی یەکێتی دروست دەکەن تاوەکوو دەریان بکەن“.

هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ده‌شڵێت: ” یەکێتییەکەی ئێستا لەسەر بەرنامەی مام جەلال ناڕوات، بەڵکوو ”لەسەر بەرنامەی گرووپێکی بازرگان دەڕوات و سوودیان بۆ خۆیان ھەیە و زیانی گەورەیان لە ئێستا و داھاتووی گەلی کورد داوە“.

بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان گوتیشی : ”بەپێی زانیارییەکانمان، وڵاتانی ھەرێمی و ئەوانەی یەکێتی پشتیان پێ دەبەست، ئێستا متمانەیان بە یەکێتی نەماوە، چونکە ئەو حزبە بۆچوونی جیاوازی تێدایە و سیاسەت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن ، چارەنووسی یەکێتی بەرەو نادیاری دەڕوات و بەدڵنیاییەوە جیابوونەوەیەکی دیکە لە ناو یەکێتییدا دروست دەبێت“.

Back to top button