خواست و مه‌رجی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و چاوه‌ڕوانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بەسەردانی لایەنەكان نەكردووە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام پەیوەندیی تەلەفۆنیی لە نێوان بەرپرسانی پارتی و حیزبەكانی دیكە بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە بۆ زەمینەخۆشكردن تا چوار ساڵی داهاتوو پێكەوەبن وهاوكات پارتی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی بۆ به‌شداری لایه‌نه‌كان دانا كه هاورێی نیوه رێگا نه‌بن و تا كۆتایی ڕێگاكه به باشی و خراپیه‌وه له حكومه‌تدا بمێننه‌وه، پارتی دەیەوێت ئەو حیزبانەی بەشداریی كابینەی نوێ دەكەن تا كۆتایی تێیدا بمێننەوەو بەشدارییەكەیان یەكلایی بوونەوەبێت، نەوەك لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە وەك ئۆپۆزسیۆن مامەڵە بكەن و له كێكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بن .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی وەك دوو هاودیدو نزیك لە یەك، چاوەڕوانی كارنامەی حكومەتی نوێی هەرێم دەكەن‌و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدەن بەشداربن یان ببن بە ئۆپۆزسیۆن، كابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌ریم پارتی وه‌ك حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكیدەهێنێت‌و نایەوێت ئەزموونی حكومەتی دوو حیزبیی لەگەڵ یەكێتی دووبارە بكاتەوە.
تائێستا ئەوەی یەكلایی بووەتەوە بەشداریكردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بوون بە ئۆپۆزسیۆنی نەوەی نوێ‌و یەكگرتوی ئیسلامی یە، لەپاڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا هێشتا كۆمەڵی ئیسلامیش بڕیاری كۆتایی نەداوە.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ، ئەوەدەخاتەڕوو، مەرجیان نییە بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ، دەڵێت”ئەو لایەنەی كە زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە، ئەگەر داوای لە كۆمەڵی ئیسلامی كرد بۆ بەشداری لە حكومەت، ئەوكاتە ئێمە پڕۆژەی خۆمان هەیە بۆ بەشداریكردنمان، چونكە ئێمە بڕیاری پێشوەختەمان نەداوە كە بەشدار دەبین یان دەبین بە ئۆپۆزسیۆن”.
حیزبەكەی عەبدولستار مەجید نزیكایەتیی تەواوی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەیەو لە زۆربەی پرسەكانی چوار ساڵی ڕابردوودا هاوهەڵوێست بوون،چاودێران پێیان وایه گۆران وكۆمه‌ڵ ئیسلامی خۆیان پێكه‌وه گرێداوه و گۆڕان هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌دوایدا هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێته‌وه .
پارتی دیموكراتی كوردستان نایەوێت حكومەتی دوو حیزبیی یان فیفتی به‌فیفتی لەگەڵ یەكێتی پێكبهێنێت‌و بەپێی ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمان مامەڵە لەگەڵ حیزبەكان دەكات، هاوكات پێشوازیی لە گۆڕان دەكات بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ، لەناوی گۆڕانیشدا ئاڕاستەی بڕیار بەرەو ئەوە دەڕوات بچنە حكومەتەوەو زۆربەی بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەكە ئەو خواستەیان هەیە.