جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق: پڕۆژە یاسای بودجە كە لە كابینەی عەبادی ئامادەكراوە لەگەڵ تێڕوانینی ئێمە جیاوازە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كارووباری ئابووری و هاوكات وەزیری دارای لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە بوو بۆ قسەكردن لە بارەی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ـی عێرقا, وەزیری دارایی عێراق،ڕایگەیاند، چەند كێشەیەك ڕووبەڕوی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2019، بووەتەوە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، لە كاتی ئامادەبوونیدا لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، ڕای گەیاند: “پرۆژەیاسای بودجە لە لایەن حكوومەتی پێشوەوە ئامادە كراوە، تێڕوانینی حكوومەتی ئێستاش بۆ بودجە زۆر جیاوازە”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆژەیاساكەدا، ڕووبەڕووی كێشە بوونەتەوە، گوتیشی: “هۆكارەكەش كەمی كاتە”.
گوتیشی: “چەندین بیرۆكەمان هەیە، كە لەلایەن وەزارەتەكان و نوێنەری هەرێمی كوردستانەوە لەبارەی بودجەوە پێشكەش كراون، ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە لەگەڵ پەرلەماندا بەشێوەیەكی شەفاف كار بكەین”.
هەروەها وەزیری دارایی لە پەرلەمانی عێراق، جەختی كردەوە، كە هەماهەنگێكیان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەبێت.