پیلانی تیرۆركردنی شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشكرا دەبێت، كە لە میسرەوە داڕێژراوە.
دوای ئەوەی رەخنەگر و رۆژنامەنوسی سعودی جەماڵ خاشقچی لە ولاتی توركیا لە لایەن سعودیەوە كوژرا, محەمەد بن سەلمان, تۆمەتباركرا بە تیرۆركردنە بۆیە زۆرترین رەخنەی ئاراستەكرا, ئەمڕۆچاپی سعودیی رۆژنامەی (ئەلفەجر)ی میسری لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنییەوە بڵاوی كردووەتەوە، 20. چەكداری توندڕەو، كە سعودی و میسری بوون، لە نیمچە دوورگەی سینا لە میسر، پیلانی هێرشكردنە سەر سعودیایان دانابوو.
ئەو گرووپە، لەلایەن هەواڵگریی میسرییەوە ئاشكرا كراوە و ئاسایشی ئەو وڵاتە بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكانی سعودیە، دەستگیری كردوون.
هەروەك ئەو رۆژنامەیە باسی كردووە، گرووپە تیرۆریستییەكە پیلانیان دانابوو ژمارەیەك سەركردەی عەرەبی بكوژن و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەش لەناو لیستی ئەو كەسانەدا بووە، كە گرووپە تیرۆریستییەكە پیلانیان بۆ كوشتنیان داناوە.
دەستگیركراوەكان دانیان بە پیلانەكەیاندا ناوە و لیوا عەباس كامل، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی میسریش ە سەردانێكیدا بۆ سعودیە، دەقی دانپێدانانی ئەو چەكدارانەی داوەتە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.
محەمەد بن سەلمان (لە ساڵی 1985 لەدایك بووە)، لە ساڵی 2017 وەك شازادەی جێنشینی سعودیە دەست بەكار بووە. یەكێكە لەو سەركردە عەرەبانەی، دژایەتییەكی سەرسەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرژەوەندییەكانی دەكات.
دوای بوونی بە شازادەی جێنشینی سعودیە، محەمەد بن سەلمان بەردەوام جەختی لەوە كردووەتەوە، كە دەیەوێ لە 50 ساڵی داهاتوودا ببێتە شای وڵاتەكەی و رایگەیاندووە، ”تەنیا مردن لە سەركردایەتیكردنی سعودیە لە 50 ساڵی داهاتوو، رێم لێ دەگرێت“.