شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوا، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمریکی تایبەت بە کەشوهوای جیهان بڵاوی کردەوە، لە 15ی ئەم مانگەوە شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

ماڵپەڕەکەی تایبەت بە کەشوهەوای جیهان ڕوونیشی کردووەتەوە، کە شەم شەپۆڵی بارانبارینە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

Back to top button