دەزاگای هەواڵگری عێراق: شوێنی ئەبووبەركر بەغدادیمان ئاشكرا كردووە
لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك هەواڵی ئاشكرا بوونی شوێنی ئبوو بەكر بەغدادی لە میجیاكان بڵاو بووەتەوە بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك هەواڵەكە رەتدەكرایەوە, ئەمڕۆ جارێكی دیكە بە پشت بە ستن بە زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پله باڵا له ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری عێراق میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، دەزگا هەواڵگریەكان زانیاری تەواویان پێگه‌یشتووه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی هه‌جینی سووریا خۆی حه‌شارداوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه ئاماژه به‌ناوه‌كانیان نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری عێراقی “واع” راگه‌یاندووه، “به‌ر له دوو رۆژ هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 11 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین ئه‌نجامداوه و، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خۆی له‌و ناوچه‌یه مه‌ڵاس داوه”، ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیانكرده‌وه، “له دوو رۆژی داهاتوودا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ین، كه له‌وانه‌یه له سبه‌یه‌وه ده‌ستپێ بكه‌ین”.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاندبوو، “له ناوچه‌یه‌كی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ عێراق شكستیان به هه‌وڵێكی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق هێناوه” و دووپاتیانكرده‌وه، “ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا هه‌وڵیاندا دزه بكه‌نه شارۆچكه‌ی قائیم له‌ناو خاكی عێراق، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان شكستیان به‌و هه‌وڵه‌یان هێنا”.