ئەندامێكی سەركردیەتی پارتی: وادەی كۆتا هاتنی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرا دەكات

 

لەگەڵ ئەوەی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر بوون چووە, لە ئیستا هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ نەهێشتنی پاەكەوتی مووچەئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پێکهێندراوە.

پشیوان سادق ئەندامی سەركرایەتی پارتی گووتیشی: “فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە هەوڵ و لێهاتووی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک بارزانی و پارتی هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە بودجە دەدات”.

پشتیوان سادق دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە هەوڵەکانی وەزیری دارایی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق پێداچوونەوەی بۆدەکرێت و دوا بە دوا ئەوەش، پاشکەوتی مووچە نامێنێت.

لە پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق، پێچەوانەی دەستووری عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ لە 12% کەمکراوەتەوە و لە ئێستاشدا ئەو پرسە، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدایە.

Back to top button