بە ڤیدیۆ: شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەستی پێكرد بە موشەك وەڵامی یەكتری دەدەنەوە

 

لەگەڵ ئەوەی لە هەفتەی رابردوو هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و فەلەستین لە میداكان هێڕشیانكردە سەریەك ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل غەزەی بۆردومانكرد, لە وەڵامدا هێزكانی بەرگری فەلەستین ەشتا موشەكیان ئاراستەی چەند كۆمەلگایەكی جولەكە نشینكرد.

كەناڵی “رووسیا تودەی” لە سەر زاری چەند بەرپرسێكی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هاوكات لەگەڵ بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند پێگەیەك لەناو غەزە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی بەرگری فەلەستین 80 مووشەكیان ئاراستەی چەند كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل كردووە، كە بە گوتەی خۆیان، ژمارەیەك لەو مووشەكانە لەلایەن دژە مووشەكەكانی ئیسرائیلەوە تێكشكێندراون.

وەك یەكەم وڵاتیش، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو دۆخەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیاند و داوای لە هەردوو لا كرد، دەستبەجێ بۆردومانەكانیان بوەستێنن.

وەك ئەو كەناڵە دووپاتیكردەوە، “فڕۆكە و تۆپخانەكانی سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەكی هێزەكانی بەرگری فەلەستینیان لە شارۆچكەی “بەیت لاهیا” لە باكووری غەزەیان كردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، “فڕۆكەكانی ئیسرائیل خاڵەكانی چاودێری گروپێكی‌ فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی ناوچەی بەریج و رۆژهەڵاتی مەغازی و شوێنێكی نزیك كۆلیژی زانكۆیی “كلیە الجامعە”ـی لە غەزە بۆردومان كردووە”.

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەكانیش، لە ئەنجامی مووشەكبارانكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون لەناو خاكی ئیسرائیل، گوللـە هاونێك بەر پاسێكی نەفەرهەڵگر كەوتووە و بەلایەنی كەم كەسێك بە سەختی بریندار بووە، لەكاتێكدا میدیا عەرەبییەكان ئاماژە بە برینداربوونی زیاتر لە 5 كەس دەكەن، كە زۆربەیان برینەكانیان سەختە.

 

 

Back to top button