یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیای نەوتی رووسی كارەكانی لە ئێران راگرت
دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا جێبەجێكرد, داوای لە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان ووڵاتانكرد كە نەوت لە ئێران نەكڕن جگە لە هەشت وڵات ئەگەرچی رووسیا دژ بە بڕیاری سزاكانی ئەمریكا بوو, بەڵا/ ئەمڕۆ گەورە كۆمپانیای “لوك ئۆیل”ی ڕووسی ڕایگەیاند، سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، وەبەرهێنانی كۆمپانیا ڕووسییەكان لە ئێران ڕادەگرێت.
وەحید ئەلكەبیرۆڤ، لەكاتی بەشداریكردنیدا لە چالاكییەكی وزە لە ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات، ڕای گەیاند: «كاری وەبەرهێنان لە كێڵگەی مەنسووری نەوتیی لە ئێران، كە گرێبەستەكە لە قۆناغێكی پێشكەووتوودایە، ڕادەگیرێت».
ئاماژەی بەوەش دا، تا سزاكانی واشنتۆن لەسەر تاران هەڵنەگیرێت، “لوك ئۆیل” گرێبەستەكە واژۆ ناكات.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، گوتی: «نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، هێشتا زووە باس لەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنان لە ساڵی داهاتوودا بكەین و پێشبینی دەكەم تاكۆتایی ساڵ نرخی یەك بەرمیل لە 70 تا 75 دۆلار بێت».
لوك ئۆیل، كۆمپانیایەكی وزەی ڕووسییە و بارەگاكەی لە مۆسكۆیە، كاری دەرهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت و غازی سروشتی و بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە دەكات.