بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت پڕۆژە لە كاركەوتووەكانی لافاوی باڵەكایەتی چاكدەكرێنەوە

 

دوای ئەوەی بە هۆی لافاوی چەند هەفتەی رابردوو چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە چۆمان لە كاركەوتن, بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت, چەند پڕۆژەیەك چاككراونەتەوە لە داهاتوشدا سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان چاكدەكرێنەوە,
لەو بارەیەوە قائیمقامی چۆمان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێك لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ناوچەی چۆمان و باڵەكایەتی چاككراونەتەوە كە بەهۆی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردوو توشی زەرەرو زیان بوون و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ لابردنی ئاسەواری ئەو لافاوە، ئەوەش دەڵێت: “ئەركی حكومەتی فیدراڵیە لە بودجەی سیادی عیراق هاوكاری زیانلێكەوتوانی ئەو لافاوە بكات و پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیان بۆ نۆژەنبكاتەوە”.
ئەحمەد قادر قائیمقامی چۆمان گوتتی: “لافاوەكەی چەند رۆژی رابردوو لە سنوری چۆمان و باڵەكایەتی زەرەرو زیانێكی گەورەی بەماڵ و حاڵی هاووڵاتیان و هەروەها پرۆژە خزمەتگوزارییەكان گەیاندوەو لە ئێستادا تیمە جیاجیاكان بەشێك لە پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیان بۆ هاووڵاتیان چاككردۆتەوە وەك پاككردنەوەی رێگەوبانەكان و چاككردنەوەی كاتی پردە روخاوەكان و هەروەها دابینكردنی وزەی كارەباش”.
وتیشی: “هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی پێش رودانی لافاوەكەی لێبكرێتەوەو هاووڵاتیانی سنورەكە لێی سوودمەندبن”.
قائیمقامی چۆمان بۆ گوتیشی:” ئەركی حكومەتی فیدراڵە ئاوڕی جدی لە زیانلێكەوتوانی ئەو سنورە بداتەوەو لەبودجەی سیادی عیراق قەرەبووی هاووڵاتیان بكاتەوە و پرۆژە زیانلێكەوتوەكان بەتەواوی نۆژەنبكاتەوە.

Back to top button