بانكی ناوەندی عێراق, پابەندی سزاكانی ئەمریكا دەبین بۆ سەر ئێران

دوای ئەوەی ئەمریكا سزاگانی بەسەر ئێراندا سەپاند و داوای لە سەرجەم وڵاتان كرد كە پابەندی سزاكان بێت وهیچ جۆرە مامەڵەیك لەگەڵ ئێراندا نەكەن, ئەگەر چی عێراق لە چوار چێوەی ئەو هەشت وڵاتەن كە بەشخراوە, بەڵام ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند كە دەبێت بانك و دامەزراوە داراییەكان پابەندبن بە لیستی گەمارۆیانەی كە ئەمریكا خستویەتییە سەر ئێران و داوای لێكردن ئەو لیستە بكرێبە بنەمای رێكخستنی پەیوەندییە بانكی و داراییەكان لەگەڵ تاراندا.

لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاندوە، بۆ خۆلادان لە ئەگەری هەر مەترسییەك كە رەنگە بەهۆی سزاكانی سەر ئێران بكەوێتەسەر دامەزراوە دارایی و نا داراییە عیراقییەكان، بڕیادراوە كە دامەزراوە داراییەكانی عیراقپابەندبن بەو لیستی گەمارۆیەی كە واشنتن خستویەتیەسەر تاران.

بانكەكە جەختیكردوەتەوە كە لیستی گەمارۆكان دەبێتە بنەمایەك بۆ رێكخستنی پەیوەندیی بانكی و داراییەكان لەگەڵ ئێراندا كە ئەمانە دەگرێتەوە:

– سزاكانی سەر كڕین و دەستخستنی دۆلار لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە.

– سزاكانی تایبەت بە بازرگانیی ئاڵتون و خشڵ و زێڕ.

– سزا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانی تایبەت بە كڕین و دابینكردن و گواستنەوەی ئەلەمنیۆم و پۆڵا و خەڵوز.

– سزاكانی تایبەت بە بەكارهێنانی بەندەر و كەشتیوانی و پیشەسازیی كەشتی.

– مامەڵە و سزاكانی سەر دامەزراوە داراییەكانی دەرەوە لەگەڵ بانكی ناوەندی.

-سزاكانی سەر كەرتی وزە.

دوای قۆناغی یەكەمی سزاكان لە 8ی ئابی 2018، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە 5ی نۆڤەمبەری 2018 دەستیكرد بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سزاكانی سەر ئێران و سزاكانی ئەمجارەش بە كاریگەرترین سزای دوای قۆناغی یەكەم دادەنرێت.

Back to top button