گروپێكی ههڕهشه كهرو بهرتیلخۆرله ههولێر دهستگیر كرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردو رایگهیاند: “دوای ئەوەی هاووڵاتیەك سکاڵای تۆمار کرد لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر- بنکەی پۆلیسی عەنکاوە، کە لەلایەن چوار کەسەوە هەڕەشەی لێکراوە و پارەی لێ وەرگیراوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە و دەست کرا بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد. توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی هەر چوار تاوانبار ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەن”.
لای خۆیهوه موقەدم فەخرەدین، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای عەنکاوە گووتی: “ئاگادار کراینەوە بەبوونی رووداوێکی هەڕەشە کردن و پارە وەرگرتن لە سنووری بنکەکەمان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم رووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین”.
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای عەنکاوە گوتیشی : “تۆمەتبار بە ناوەکانی (ط. ک. ر) تەمەن ۲۰ ساڵ پیشە کاسب، (ئـ. ش. م) تەمەن ۳۰ ساڵ پیشە کاسب، (ج. ج. ح) تەمەن ۲۸ پیشە کاسب و (ر. ل. م) تەمەن ۲٦ ساڵ پیشە کاسب، کە دانیان بە تاوانەکانیان دانا کەوا هەڵسابوون بە هەڕەشە کردن و وەرگرتنی پارە لەهاووڵاتیان”.
پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: “پەڕاوی لێکۆڵینەوە خرایە بەردەم دادوەر و بڕیاریدا بە بەندکردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە (۲ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل) لە یاسای سزادانی عێراقی”.