خراپی ره‌وشی موسڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش

دۆخی ئەمنی مووسڵ رۆژ بە رۆژ بەرە و خراپی دەچێت و داعش دەبێتەوە ھەڕەشە، شانه‌ی نوستوو له‌ موسڵ هه‌یه‌ و چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان تەقاندووه‌ته‌وه‌ .

دوێنیێ دووشه‌مه‌ ۱۲ی۱۱ی۲۰۱۸ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و نوێنەری هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی دژی داعش له‌باره‌ی موسڵه‌وه‌ بەڕێوەچوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشک خرایە سەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بە گوێرەی راپۆرتەکە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووەتەوە و لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستیيەکان دەیان کەس لە خەڵکی مه‌ده‌نى کوژراون و برینداربوون. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق.

خراپی دۆخی ئەمنی مووسڵ هه‌ره‌شه‌كانی داعش لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لەو شارە تەقێندراونەتەوە، ھاوكات چەند شانەی نووستووی داعش دەستگیر كراون، ئەو دۆخە ئەمنییە وایكرد، حكوومەتی خۆجێیی شارەكە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و ھاووڵاتییانیش بێ ھیوان و دەڵێن، باوەڕمان بە ھێزەكان نەماوە و ئەگەر ھەیە دۆخەكە خراپتریش ببێتەوە.

Back to top button