له‌شاری سنه‌ ڕژێمی خوێنمژی ئێران ئافره‌تێكی كوردی له‌ سێداره‌ دا

ماڵپەڕی رێكخراوی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۱۳ی۱۱ی/۲۰۱۸، حوکمی سێدارەی بەسەر ژنێکی کورد بە ناوی شەرارە ئەلیاسی، تەمەن ۲۷ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە جبەجێکرا”.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە: “شەرارە ئەلیاسی، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێك بەناوی کاوە غوڵاموەیسی، دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو”.

بەپێی ئاماری رێکخراوی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸وە تائێستا حوکمی سێدارەی سێ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە.

 

Back to top button