گۆران و یه‌كێتی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/goran-and-yaketi.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی لە رێگەی راگەیاندنەکانیانەوە یه‌كێتی ھەڵمەتێکی تووندیان بەرامبەر به گۆڕان ده‌ستپێكردووه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه بەشێك لە کادرو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان چوونەتە ناو ریزەکانی یەکێتییەوە، ناکۆکییەکانی گۆڕان و یەکێتی پێدەنێتە قۆناخێکی نوێ و ئەمەش لە میدیاكانی ھەردوولا رەنگی داوەتەوە.
کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: “ئێستا بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی زۆر خراپە، ململانێ و باڵ باڵێن زیاتر تۆخ بووەتەوە. ھەروەھا ئەو بانگەشەیەی یەكێتی پەیوەندی بە دروستكردنی كابینەی نوێی حكوومەتەوە ھەیە، یەكێتی دەیەوێت بە پارتی بڵێت، كە بزووتنەوەی گۆڕان لاوازبووە، ئێمە لایەنێكی بەھێزین و ھێزی دووەمین لە كوردستان، بۆیە دەبێ زۆرترین پلە و پۆست بدرێت بە ئێمە”.
لای خۆیه‌وه نەسروڵڵا سورچی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی گوتی :” ھیچ پیلانێكی سیاسیمان دژی ھیچ لایەنێك نییە، ئەو كەسانەی دێنەوە ناو یەكێتی بە ئارەزووی خۆیان دێن و ئەوەی لە یەكێتیش دەڕوات رای خۆیەتی و كەس رێگری لێ ناكات”.
گۆڕان وه‌كو هێزێكی سیاسی له یه‌كێتی جیابویه‌وه‌و ماوه‌ی نۆساڵه دامه‌زراوه ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو توانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت و له هه‌لبژاردنی ساڵی ۲۰۱۳ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان توانی ۲٤ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و له ۲۰۱۴ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توانی ۹ كورسی به‌ده‌ست بهێنیت ، به‌ڵام له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا گۆرانكاری گه‌وره كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌و گۆرانیش زیاتر ده‌نگه‌كانی له سلێمانیدایه و ڕێكخه‌ری گشتی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچی دوای كرد و بزوتنه‌وه‌كه توشی كێشه‌و گرفتی ئیداری و ناوخۆی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێهیوا بوون .