ساتی به‌ ئامانجگرتنی پاسێكی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستیینه‌وه‌ ببینه‌

به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ساتی به‌ ئامانجگرتنی پاسێكی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی به‌رگری فه‌له‌ستیینه‌وه‌ به‌ مووشه‌كی كۆرنیتی دژه‌ تانك له‌ غه‌ززه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم ئاشكرای كرد ، بنكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات “جه‌بالیا – ئه‌حراش مه‌غلاسیم” بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ش هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌ برینداربوونه‌.

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ئیسرائیل بۆردومانی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، چه‌ندین بنكه‌ی هه‌ستیاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كردووه‌ته‌ ئامانج، یه‌كێك له‌وانه‌ باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌قسای بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌.

كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سامی سه‌ر به‌ حه‌ماسیش، زیاتر له‌ ۳۷۰ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كردووه‌.

هۆكاری دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ ، دوای تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سامه‌ به‌ ناوی “نور به‌ره‌كه‌” هات له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئیسرائیل، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی فه‌له‌ستینی و ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

Back to top button