پارتەکەی حەنان فەتلاوی ھەڵوەشایەوە

دوا بە دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ٥ی ٢٠١٨ گوڕانکارییەکی گەورەی ئۆرگانی و جەماوەری یەخەی بەشێکی زۆری پارتە سیاسیەکانی عێراقی گرتووە لەوانە پارتی -ارادە- کە حەنان فه‌تلاوی دامەزرێنەر و سەرکردەی دیار بوو تێیدا، ئەم پارتە ماوەی چوار ساڵە دامەزراوە و یەکێکه‌ لە پارته‌ مەزھەبگه‌راكانی عێراقی و تەواوی سەرکردایەتی و کاندیدەکانیان تەنھا لە یەک مەزھەبی دیاری کراو بوون کە ئەمەش تایبەتە بەو بەرنامەیەی کە پارتەکەی لە سەر بونیاد نراوە .

دوای ئاشکرا بوونی ھەوڵەکانی حنان فه‌تلاوی بۆ وەرگرتنی پۆستێک لە حکومەتە نوێیەکەی عێراق و پێشکەش کردنی سیڤی بۆ دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار دەرکەوتنی لە تەنیشت -بەرھەم سالح – ەوە دەستەی دامەزرێنەر بە شێکی زۆری سەرکردایەتی پارتەکەی دەستیان لە كار کێشایەوە و بریاریاندا چیدی لەو پارتەدا کار نەکەن کە رێز لە ماندووبوون و دلسۆزی کادیرانی نەگرێت تاکلایەنانە بۆ بەرژەوەندی کەسی و بۆ مەرامی سیاسی و ھەڵبژاردن بە کار بھێنرێت.

حه‌نان فه‌تلاوی كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ توندی‌ شیعه‌ وسه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده‌ بوو  ،دوژمنی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی كورد بوو ،ئەم پارتە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە چەکدارکردن و ھاندانی خەڵک بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی حشدی شه‌عبی و دژایەتیەکی سەر سەختی گەلی کورد و مافە رەواکانیان بوون لە سەردەمی پرۆسەی ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان لە ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ چەندەھا ھەڵمەت و چالاکی سیاسی و جەماوەریان ئەنجام دا دژی ئەو پرۆسەیە.

حه‌نان فه‌تلاوی‌ نه‌یتوانی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2014 توانی‌ له‌پارێزگاكه‌ی‌ خۆی‌ به‌ 91 هه‌زار ده‌نگ ببێته‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری ئه‌مسال بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  4 هه‌زارو 70 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناو نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بۆ په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت .

 

Back to top button