ئۆتۆمبێلی راکان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک وەرگەڕا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاکان جبوری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بەرەو بەغدا بەڕێکەوت لە نزیک شارەدێی سلێمان بەگ ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا، برازایەکی گیانی لە دەستداو ژمارەیەک پاسەوانی بریندار بوون.
محەمەد خزر جبوورى ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە خزمی ڕاكان جبووریە ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمۆبێلەکەی ڕاکان جبووری لە نزیک سلێمان بەگ لەسەر ڕێگای کەرکووک – بەغدا وەرگەڕا”.
ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە برازایەکی ڕاکان جبوور بەناوی “عەواد” گیانی لە دەست دا و دوو پاسەوانییشی بریندار بوون، بەڵام ڕاکان جبووری دۆخی تەندروستی باشە و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و گەڕاوەتەوە کەرکووک.
دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک هاوشێوەی هەزاران خانەوادەی شارەکە بەهۆی مەترسیی لەسەر گیانیان شارەکەیان بەجێهێشت و بە بەبڕیارێکی سیاسی ئێستا ڕاکان جبووری ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەدەبات