ووڵامێك بۆ عدنان عوسمان، مالکی بەتامی نەوشیروان مستەفا

بهمن کاک عبداللە
 
عدنان عوسمانی ئەندام پەرلەمانی پێشووی گۆڕان ، کە وەک دەزانریت و دەبینریت لە ڕاگەیاندنەکان تەنها ئەوە باوەڕی بەنەوشیروان مستەفا ماوەو خەریکی ئومید بەخشینە بەهەڵسوڕاوەکانیان و پینەکردنی شکستەکانی نەوشیروان و بزوتنەوەکەیەتی .
 
لە دواین نوسینی دا کاک عدنان سێ خاڵی بەداخەوە چەواشەکارانە و بۆ پینەکردنی قسەکانی مالکی دۆستیان خستوەتە ڕوو لە ژێر ناو نیشانی ( مالکی بەتامی بارزانی ) خستوەتە ڕوو ، هەربۆ یە منیش ناونیشانی ووڵامەکەم کرد بە ( مالکی بەتامی نەوشیروان مستەفا ) چونکە هەردوکیان بە گورزی بارزانی خراونەتە پەراویزی ڕوو داوە کان .
 
۱ـ عدنان عوسمان دەڵێ مالکی بەو ووتارە دەیەوێت بارزانی بکاتە پاڵەوانی نەتەوەیی و مەرجەعی بریاردانی نەتەوەیی !!!
ـ پێم سەیرە خویندەواریکی وەک عدنان عوسمان خاوەنی ئەم جۆرە لەبیرکردنەوەبیت ! کاک عدنان بارزانی بارزانی بەداستانی خواکورکی ۱۹۸۸کەخۆی تییدابوو کاک نەوشیروان ئەوکات لەنەمسا بوو ! بەسەرکردایەتی کردنی راپەڕینی ۱۹۹۱ کە ئەوکات نەوشیروان یاریدەدەری بوو ، بەداستانی کۆڕیی ساڵی ۱۹۹۱ کەخۆی تییدابوەو نەوشیروان لەسەر سنور بوو ، بەچەسپاندنی فیدراڵی جوگرافی میژووی لەجیاتی فیدراڵی پاریزگاکان کەحزبەکۆنەکەی کاك نەوشیروان ئیمزای کردبو کاک نەوشیروان لەلیژنەی جنسیەی عیراقی فاوڵی داو ڕای کردەوە ، بارزانی بە دەرکردنی دوژمنە یەک لەدوای یەکەکانی کورد لەسەر کورسی بغداد ( جعفری و مەشهەدانی و مالکی ) ، بە سەرکردایەتی کردنی راستەوخۆی شەڕی داعش و بەناردنی هیزی پێشمەرگە بۆ کوبانی و بە بردنی کورد بۆناو تەحالوفی دەولی و بەپڕچەک کردنی پێشمەرگەو بەدیارکردنی سنوری کوردستان ، بارزانی بوە بەپاڵەوان و مەرجەعی نەتەوەی ، بارزانی کەس دروستی نەکردوە تاکەس بیکات بەپاڵەوان ،،، ئەری بیرت چوو جعفری بەهیزترین کەسایەتی حزبی دەعوە بوو بارزانی بەیەک گورز چۆن خستیە پەراویزی میژوو ، ئەی لە بیرتە محمود مەشهەدانی بەهزترین سەرۆک پەرلەمانی سونی بو بارزانی گورزیکی لێدا ئیستا کەس نازانی لە چ ووڵاتێکە ؟ ئەی لەبیرت چوو مالکی کاتی دۆستی کورد بوو بارزانی بەیەک دەست پێشخەری کردی بەسەرۆک وەزیران ، کاتی دەستی کرد بەدژایەتی کورد و برینی بوجە بەرینمایی هاوبەشەکانی ئیوە ، کوتلەکەی یەکەم دەنگی هێناو ئێران و ئەمریکاش پشتیوانی بوون بەرگەی گورزی بارزانی نەگرتوو کەوتە پەراویز و بوبەهاوڕێ و هاودەردی کاك نەوشیروان ؟؟
کاك عدنان ئەتەوی دەست لەملانیو ریککەوتنی ژیر بەژیری مالکی و نەوشیروان دوای برینی بوجە ، بۆ جیاکردنەوەی سلیمانی لە کێ بشاریتەوە ئەی فراکسیونەکەتان نەچوە بغداد ئیعلانی دژایەتی ریفراندۆم و بانگیشتی مالکی بۆ سلیمانی کرد ؟؟
 
۲ـ عدنان دەڵی سەرانی کورد و بەتایبەتی بارزانی خەمسارد بوون بەرامبەر ناوچە دابڕاوەکان ،، بۆ کاك عدنان خۆ بارزانی وەک نەوشیروان بەسەوت و سورە نەیوتوە من لەگەل دابەشکردنی کرکوکم و لەگەل ئەوەنیم کرکوک هەمووی بگەریتەوە سەرکوردستان !! پاشان تۆ دەزانی ئەولایەنە کی بوو لەبەغداد فەقەرەی بی مادەی ۱٤٠ بەدەس بوو ؟! دواتر خۆ بارزانی وەک ئیوە نەچوە دەست بخاتە ناو دەستی حنان فتلاوی کەدەلی دەساڵە من نەمهیشتوە مادای ۱٤٠ جی بەجی بکریت !! ئەوە بارزانی بوو ناوی ناوچە دابڕاوەکانی کرد بەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم کەتو تائیستاش ئامادەنیت بڵیی ناوچە کوردستانیەکان ، ئەوە بارزانی بوو لەکاتی هاتنی داعش بەخۆی و هیزی پێشمەرگەوە چوەکەرکوک و وتی نابیت کرکوک بکەویتەوە دەست دوژمن و نەوتەکەی گەراندەوە بۆ هەریم و لەویش فەرمووی مادەی ۱٤٠ کۆتایی پێ هاتوەو بەخوین سنور دیاری دەکەین ، کەچی ئیوە واتە نەوشیروان مستەفا لەریککەوتنی لەگەڵ یەکیتی جاریکی تر باس لە زیندو کردنەوەی مادەی ۱٤٠ دەکەن و لەریککەوتنی ژیر بەژیر لە گەڵ مالکی بۆ ۳٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ مەسفای کات ی کاك نەوشیروان لە دوکان ، ئامدەن نەوتی کرکوک بدەنە بغداد .!
 
۳ـ کاك عدنان دوای ناساندنی پێشمەرگە بەمیلیشیا و تۆمەت بارکردنیان بەوەی کەبەپارە فرۆشراون بۆ ڕزگار کردنی موسڵ ، ئیستا دەڵی دەبی لەو ناوچانە حوکمی دیفاکتۆ دروست بکریت !!
کاك عدنان بارزانی و پێشمەرگە پێویستیان بە رینمایی تۆ و کاك نەوشیروان نیەو گوێشتان لێ ناگرن ، ئەو ریککەوتنەی نیوان بارزانی و عبادی کەئێوە ناوتان لێناوە پارە وەرگرتن و فرۆشتنی پێشمەرگە بۆ رزگاری موسڵ ، وا کاکە حەمە ناوەڕۆکە کەی ئاشکرا کردوەو ئیمزاش کراوە ، بارزانی و پێشمەرگە تا دوا بستی خاکی کوردستان دەچن و بەخەندەق سنور دیاری دەکەن و ئاڵای کوردستان هەڵدەدەن و لەیەك بستیشی ناکشێنەوەو بەدیفاکتوش نیە بەریککەوتنی ئیمزاکراوە .
 
لەکۆتایدا کاك عدنان هیوادارم زیز نەبیت بەڵام کاك نەوشیروان و مالکی وەک یەك گورزی بارزانیان بەرکەوتوە ، بۆیە یەکیکیان هەڤاڵی پێ ناکریتە پاریزگار و ئەویتریش دەبیت بەدوربین سەیری روداوەکانی عیراق و کورسی سەرۆك وەزیران بکات .
Back to top button