سێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بە فەرماندەیی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی پێشمەرگە شنگاڵی لە دەست داعش ئازادكرد
دوای ئەوەی سالێك شنگاڵ لە لایەن داعش داگیركرا, سەرۆك بارزانی شەش مانگ بەر لە ئازادكردنی شنگاڵ لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ پیاو ماقول و ریش سپی و كەسایەتی ئاینی و خەلكی شنگاڵ لە شاری دهۆك سەرۆك بارزانی بەڵێنی ئازادكردنی شنگاڵی دا, دوای چەند مانگێك لە بەڵێنەكەی و سێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی،شنگاڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە دەستی داعش ڕزگار كرا.
دوای ئەوەی سوپای عێراق لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین هەرەسی هێنا و لە سەردەمی ئەوكاتەی مالكیدا تیرۆریستانی داعش بە چەكی سوپای عێراق چەند پارێزگایەكیان لە عێراق داگیر كرد و لە مانگی ئابی ساڵی 2014 شاری شنگال و دەوروبەریان داگیر كرد و هەزاران هاووڵاتییانی كوردی ئێزدی كەوتنە ژێر دەستی داعش و تا ئێستاش چارەنووسی هەزارانیان دیار نییە.
پاشان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا 13/11/2015 شاری شنگالیان لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرد.
هەروەها لە بارەی دۆخی شنگاڵ قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندووە: “جێگەی سەرفەرازییە و قوربانییەكی زۆریش درا لە سەروبەندی رزگاركردنی شاری شنگال لەدەست تیرۆریستانی داعش و سەرۆك بارزانی ئەو سۆزەی كە بە كوردانی ئێزدی دا ئەوكاتە بۆ رزگاركردنی شارەكەیان جێبەجێی كرد و پاشان سەرۆك بارزانی لەسەر چیای بەرزی شنگال پەیامی سەركەوتن و ڕزگاركردنی شنگالی لەدەست تیرۆریستان ڕاگەیاند و پێشمەرگە قارەمانانە توانیان شنگال ڕزگار بكەنەوە”.
گوتیشی: “بەڵام بەداخەوە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەری ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی، شنگال لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی پەكەكەوە داگیر كراویەوە، ئێستاش چاوەڕێی ڕێككەوتنەكانی كوردین لەگەڵ حكوومەتی بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لە شنگالەوە تاوەكوو خانەقین، هەتا دەسەڵاتی شەرعی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان”.