بە فەرمی بودجەی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی 2019 عێراق دادەنرێت

 

لەگەڵ ئەوەی كورد تێبینی لەسەر پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2019ـی عێراق, ناوی قەوارەی هەرێمی كوردستان نەهاتووە بەڵكو وەك پارێزگاكانی كوردستان ناوی هاتووە, ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا، بەفەرمی لەناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، بودجەیەك بۆ پارێزگای هەڵەبجە، تەرخان بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێندرا.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕای گەیاند: “بودجەیەك بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان، تەرخان دەكرێت”.

ئاشكرای كرد، كە لیژنەیەكیان بۆ تاوتوێكردنی بودجە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران پێكهێناوە و هەفتەی داهاتوو دەچنە پەرلەمان و لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، گفتوگۆ دەكەن.

هەروەها، گوتیشی: “لیژنەكە شێوەیەكی یاسایی بۆ ڕێككەوتنی نەوتیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە ناو پەرلەماندا دادەڕێژنەوە و لەو بارەیەوە ڕێككەوتنێك دەكەین”.

Back to top button