گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران داڕمان و هه‌ڵاوسانی ئابوری به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت

لە ئەگەری بەردەوامبوون و چرکردنەوەی گەمارۆکان سەرەتای ساڵی داھاتوو، قوناغی هه‌ڵاوسان و داڕمانی ئابووری و پێشەسازی و دارایی ئێران دەست پێ دەکات .

دەزگای لێکۆلینەوه‌ی ئابوری بلوومبێرگ BLOOMBERG له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە دەکات بەوەی کە ئێران لە بەردەم ھەڵبژاردنێکی سەختی ئابوری و دارایی دایە لە رێگەی – بانک ئۆف ئەمریکا- و دەزگای گواستنەوەی نەختینە نێودەوڵەتیەکان -سویف -SWIFT- کە تایبەتە بە گواستنەوە دارایی و نەختینە مەزنە نێودەوڵەتیەکان توانای ئەوەی ھەیە تەگەرەی کاریگەر بخاتە بەردەم مامەڵە نێودەوڵەتیەکانی ئێران لە بوارەکانی ھاوردە و ھەناردە و ناچاری بکات پەنا بۆ ڕێگەی نایاسایی ببات کە ئەوەش بە ھەنگاوێکی سەخت دەزانێت چۆنکە بەشێکی زۆری دراوسێکانی ئێران ھاوپەیمانی ئەمەریکان و بوونی ھێزەکانی ئەمریکاش لە کەنداو و عێراق و ئەفغانستان فاکتەرەکانی بەردەم ئێران شکست پێ دێنێت بۆ بەردەوامی چالاکیە داراییە نێودەوڵەتیەکانی، بەڵام بۆ جێبەجێکردنیشی کاتی پێویستە بۆ ئەوەی باوەڕ بە ھاوپەیمانانی بھێنێت کە سوورە لە جێبەجێکردنی، ھاوکات فرەیی میتۆدە داراییەکانی ڕێگەگرتن لە ئێران لە لایەن ئەمریکا و بەردەوام بوونی گەمارۆکان دەتوانێت لە مانگەکانی ئایندە کاریگەرییە دارایی و ئابووریەکانی سەر ئێران بە بەرجەستەیی ھەست پێ بکرێت.

راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران دەتوانێت ھەناسەیەکی ئابووری و دارایی بدات تا ئەو کاتەی تەواوی گەمارۆکان لە چەند مانگی داھاتوو شوێنی خۆیان دەگرن ، ئاژانسی ھەواڵی بلوومبێرگ – BLOOMBERG له‌ راپۆرته‌ شیکارییه‌كه‌یدا له‌باره‌ی ئابووری ئێرانه‌وه‌ بڵاو کردووەتەوه‌ کە پاڵپشتە بە لێکۆڵینەوەیەک کە دەرئەنجامی گۆڕانکاری دارایی و داتاکانی تایبەتە بە پرۆسەکانی ھاوردە و ھەناردە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەخات.

ھەفتەی رابردوو دەزگای FITCH SOLUTIONS بەریتانی کە دەزگایەکی ئاکادیمیە تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ نەختینە و پشکە دارایی و دراوەکان ئاماژەی دا بەوەی کە کاریگەرییەکی نەرینی دەبێت لە سەر سیستەم و بەردەوامی کاری بانکەکان و ئاڵوگوڕی قەباڵە دارایی و بازرگانییەکان ، ھاوکات ئەم گاریگەریەش ڕێگر دەبێت لە بەردەم چالاکیە بانکییەکانی سیستەمی دارایی ئاڵوگۆڕی دراوله‌ ئێران لەگەڵ سیستەمی بانکی جیھانی ، ئەم دەزگایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بانکە گەرمارۆ دراوەکان کۆمپانیا و پشکە دارایی و نەختینیەکان کە ژمارەیان پەنجا کۆمپانیا و بانک دەبێت كه‌ لە سەرەتای ساڵی داھاتوو تووشی پووکانەوە و داڕمان دەبن ، لە کاتی بەردەوامی جێبەجێکردنی تەواوی پاکێجەکەی ئەمریکا دژ بە ئێران ئەو وڵاتە تووشی خنکان و لە ناوچوونی دارایی دەکات .

Back to top button