هێرشەكان بۆ سەر مەلا بەختیار بەردەوامە
خواكوڕك
پاش ئەوەی لەوتارێكی دا مەلا بەختیار لە دیداری میری چەند زانیاریەكی لەسەر پەك خستنی پەرلەمان و كێشەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد بزووتنەوەی گۆڕان لەهەموو لایەكەوە هێرشی تووندی كردە سەر مەلا بەختیار و تا ئاستی تەشیر و جنێودان بەردەوام بوو.
گۆڕان لەمیدیای فەرمی و سێبەرەكانی دەستی كرد بە هێرش كردنە سەر مەلا بەختیارلە راپۆرتێكی كەناڵە فەرمیەكەی دا دەلێت “وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نافرسه‌تی كاره‌ساته‌كانی گوندی كانی سووری ده‌شتی كۆیه و كانی ژه‌نانی هه‌ورامان و بزه‌ینانی شارباژێڕ و شێخ باخی دۆڵی جافایه‌تی دووباره بكه‌یته‌وه “.
ئەمە جگە لەوەی هێرشەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ سەر كەسایەتی مەلا بەختیار لە راپۆرتەكەی هەرەشە لە مەلا بەختیار دەكات و دەلێت “ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار و یه‌ك ده‌قیقه‌ی دیکە له‌ژێر نسێی یه‌كێتی، قوڕ باقه ئاسا له گۆمی لیخنی ناخی خۆته‌وه مل ده‌ر بهێنی و به‌قیڕه‌ی ناوه‌خت ئارامی سلێمانیمان لێ تێك بده‌ی، وه‌ك خۆت بێده‌نگ ده‌كرێی”.
هەروەها لە راپۆرتەكەدا جگە لە هێرش و هەرەشە تەشیر و روشێنەردا دەلێت“ئۆخژنت به په‌كخستنی په‌رله‌مان دێ و خۆت به‌سه‌ر میكرۆفۆنه‌وه بائه‌ده‌ی، دروست وه‌ك سیاسییه‌كی موراهیق كه ته‌عریفی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حزبه‌كه‌ی خۆته بۆ تۆ”.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەندین كەس رەخنەی ئاسایی و سیاسیان لەو بزووتنەوەیە گرت بەهەمان شێوەی مەلا بەختیار هێرشیان بۆ سەر كەسایەتی و تەشیر و جنێو دەست پێكرد دیارترین كەسیان فەرەیدون عەبدولقادر و چەندین سیاسی و رۆشەنبیر و رۆژنامەنووس و حزبی سیاسی، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە گۆڕان هەموو بەهایەكی سیاسی و ئەخڵاقی تێپەراندووە، تەنها لەرێگای راگەیاندن روشكێنەر و بێدەنگ كەر و تەشێر و جنێو دەدات و دەپرسن ئەگەر میلان و هێزی پێشمەرگە و ئاسایش لەبەر دەست دابێت دەبێت چی بكات.