عه‌لی عه‌ونی : پارتی له ڕووی ماتماتیكه‌وه ڕێژه‌یی پێویستی له په‌رله‌مان هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی له باره‌ی مه‌رج بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:” یه‌كێتی به باڵباڵینهوه دێنه ناو حكومه‌ت و مه‌رجی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێم .
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند:” حزبەکەی لە ڕووی ماتماتیکەوە ڕێژەی پێویستی لە پەرلەمان ھەیە بۆ ئەوەی حکوومەت پێکبھێنێت، بەڵام ”یەکێتی بەو باڵباڵێنەی ناو خۆیان، یارییەکی ناشرین دەکەن، وای نیشان دەدەن کە ئەمە ململانێیە، بەڵام لە ڕاستیدا گوشاری زیاترە“.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی پارتی گوتیشی:” یەکێتی باس لەوە دەکات کە مەرج لە کەس قەبووڵ ناکەن، بەڵام ”ئەوەی من ئاگادارم، خۆیان مەرج دادەنێن، دەڵێن نابێ سەرۆک وەزیران دوو جێگری ھەبێ، نابێ فلان ئەو پۆستەی ھەبێ، ئەگەر ئەمانە مەرج نین ئەی چین؟ من پێموایە ئەو یارییەی لە بەغدا کردیان، زۆر کارتی سووتاندن“.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی عەونی له‌باره‌ی قۆرغكاری له ده‌سه‌ڵاتدا كه قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد ده‌ڵێت: ”قوباد تاڵەبانی ئەگەر ڕێز لە قسەی خۆی بگرێت، دەبێ خۆی قەبووڵی نەکات چیتر لە حکوومەتدا بێت ، ئەگەر یەکێتی بیەوێت بەشداری لە حکوومەتدا بکات، ئەوا ”پێموایە واجوانترە کە سێ کاندید بۆ هەر پۆستێک پێشنیار بکات، بۆ ئەوەی سەرۆکی حکوومەت باشترینەکانی ھەڵبژێرێت و دەستکراوە بێت“.
٣٠ی ئەیلوول، لە ھەرێمی كوردستان ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، ئەنجامەكان ڕاگەیەنران و براوەی یەكەم پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە ٤٥ كورسیی پەرلەمانی بە دەست ھێنا و، ٦ی ئەم مانگەیش یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام درا و ئەندامە نوێیەكانی خولی پێنجەمی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان سوێندی یاساییان خوارد، پارتی‌یش وەك براوەی یەكەم، دەبێت یەكێك ڕاسپێرێ بۆ دانوستان و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.