سلێمانی: هاوڵاتییەك ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 14ی11ی2018، هاوڵاتییەك بەناوی “ع، ح، س” لەنزیك نەخۆشخانەی شۆرش لە گەرەكی قرگەی شاری سلێمانی ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات.
هاوڵاتییەكه تەمەنی 50 ساڵهو رەگەزی نێر بەناوی “ع، ح، س” لەنزیك نەخۆشخانەی شۆرش لەگەرەكی قرگەی شاری سلێمانی ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەداتو دوای كوژاندنەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمرجنسی دەكرێت.
بە وتەی شایەتحاڵەكان ئەو هاوڵاتییە باسی لەوەكردوە بەهۆی ئەو كێشانەی روبەروی بوتەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە.