سلێمانی ۳۲ هه‌زار هاوڵاتی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون
نه‌خۆشی شه‌كره بریتییه له نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له برِی ئاسایی شه‌كر له خوێندا به هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسیولین یان چالاكی ئینسیولین وه یان هه‌ردووكیانه‌وه رِوودهدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ئاماری تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دوو هه‌زار و ۵۳۱ نه‌خۆشی نوێ توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون .
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، له‌ساڵی ۲۰۰۷وه ۲۰ هه‌زارو ۷٦۵ تووشبوی نه‌خۆشی شه‌كره تۆماركراون، له‌مساڵیشدا تائێستا دوو هه‌زارو ۵۳۱ نه‌خۆشی نوێ تۆماركراون كه هه‌زارو ۱۱۳ یان له‌ڕه‌گه‌زی نێر‌و هه‌زارو ٤۱۸كهی دیكه‌ش له ره‌گه‌زی مێ بوون، کۆی گشتیش ۳۲ هەزار.
هه‌ربه پێی ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی تا مانگی ۱۱ی ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پشكنینی خوێن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ٤٦ هه‌زارو ۹۰۸ سه‌ردانیان كردوه.