خانه‌قین به هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی به‌عسیه‌كان زیندوو ده‌بنه‌وه
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى ئه‌و هێزانه و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی ۱۵‌ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “دره‌نگانی دوینێ شه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر له بازگه‌ی باوه مه‌حموود له ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا كراوه و دۆخی ناوچه‌كه تا دێت خراپ ده‌بێت، جووڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چوونه‌وه‌ی به‌شێك له كۆنه به‌عسییه‌كان له ناو داعشه‌وه بۆ ناو حه‌شدی شه‌عبی و جووڵه‌ی داعش له سنووری خانه‌قین و جه‌له‌ولا وای كردووه، خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل ببنه قوربانی، به‌تایبه‌ت ماڵه پارتییه‌كانی ده‌ڤه‌ری شێخ باوه، كه ئێستا داوایان لێ كراوه ماڵ و مڵكیان به‌جێ بهێڵن”.
به‌رپرسی لقی ۱۵‌ی خانه‌قینی پارتی گوتیشی: “له ناو خانه‌قینیش ۱۵۰ پۆلیسی كورد هه‌یه كه سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، ئێستا پیلانێك دانراوه بۆ ده‌ركردنیان له سنووری خانه‌قین و زۆریان بۆ هێنراوه كه ناوچه‌كه به‌جێ بھێڵن، ئه‌و كوردانه‌ی له ناو شورته‌ی عێراقیشن به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كه‌وتوون و فه‌رمانیان بۆ هاتووه، بیان نێرن بۆ به‌سره و و شوێنه دووره‌كان”.
خانه‌قین ۱۵۵ كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه‌یه ، یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانهتی۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷كه گروپێكی یه‌كێتی ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له پلان و ریكه‌وتنی ژێر به‌ژێر دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه ئێرانیه‌كان.