یه‌كێتی داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌كات
یه‌كێتی به نیازه له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی بۆ دانوستان له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،داواكارییه‌كانی له سه‌قفێكی به‌رزی ده‌هێڵێته‌وه‌و داوای زۆربه‌ی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مه‌ش به‌پێی پێوه‌ری دیموكراسی و پشكی هه‌ڵبژرادن داوایه‌كی ناڕه‌وایه و نیه‌تێكی خراپ له پشت داواكارییه‌كانی یه‌كێتی خۆی حه‌شار داوه .
زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ده‌ڵێت: ”ئێمە پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کورستان، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان، بە مافی ڕەوای خۆمان دەزانین“.
جگه له‌و سێ پۆسته جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ده‌شڵێت :” لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، یەکێتی ”زیاتر پێداگری لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دەکات و لە نێوان وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکانیش، یەکێتی پێداگری لەسەر پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکات و هەروەها لە نێوان وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، یەکێتی دەیەوێ وەزارەتێکی پێ بدرێت “.
زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی گوتیشی: ”پشکەکان دەکرێن بە دوو ستوون، ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێ وەکوو یەک پشک و پۆستەکانمان بەر بکەوێت”.
ده‌ڵێن بارێك به پاره‌ی به‌فر بكردرێت هه‌ر ئاو ده‌یبات ، ئه‌و عه‌یب و بێحورمهتییهی یه‌كێتی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێنای جارێكی تر پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان خسته‌وه ژێر پرسیار ،یه‌كێتی خۆی پێ سۆسیال دیموكراته‌و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژرادن و ده‌نگدان ده‌شێوێنێت و عه‌یبداری ده‌كات ، ساخته‌چێتی و ساخته‌كاری بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .