كەشناسی هەرێم: لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەفر دەبارێت
دوای ئەوەی شەپۆلێكی سەرماو سۆلەو باران ڕووی لە هەرێمی كوردستانكرد, دەزگای كەشناسیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا باری كەشوهەوای سێ ڕۆژی داهاتووی سەرجەم شارەكانی عێراقی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018، دەزگای كەشناسیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، باری كەشوهەوای سێ ڕۆژی داهاتووی شارەكانی عێراقی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە كە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان هەور و باراناوی دەبێت و لە هەندێك شوێنیش بەفر دەبارێت.
ئەمە لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمریكی تایبەت بە كەشوهوای جیهان بڵاوی كردەوە، لە 15ی ئەم مانگەوە شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.