شنگال و موزایەدەی ئەوانی تر

ئەردەڵان هەڵەبجەیی

لە مێژوی نەتەوەكاندا و لە ئاكامی جەنگ و ململانێ(conflect) لە نێوان هێزەكاندا زۆرجارو بەمەبەستی سڕینەوەی بەرامبەر كاری تۆقێنەرو تەنانەت كۆمەڵكوژی و جینۆساید ئەنجامدراوە،كوردیش وەك نەتەوە بە درێژایی مێژوو وە بەپێی قۆناغەكان زۆرجار دژەكانی بەبەرچاوی هێزگەلی جیهانیەوە تەواوی تاكتیك و هێزیان بۆ بنبڕكردنی وەگەڕ خستووە،هەر لە سەردەمی پاشایەتی و دواتر یش ئێمپراتۆریەت و تەنانەت دەسەڵاتی بەناو خەلافەتی عوسمانیدا چەندین هەوڵ دراون و لە ئاستە جیاكاندا و بەپێی شوێنكات بۆ گۆڕینی ناسنامەو دواتر قڕكردنی گەلی كورد،لێ تەواوی ئەو هەوڵانە (تاكتیك و هێز) نەیتوانی كورد وەك گەلێكی دێرین لە ناوچەكە بێدەنگ و بنبڕ بكات،ڕونیشە مانەوەی ئەم گەلە باجی قورسی هەبوەو بە سەدان هەزار تاك،كە زۆرینەیان سڤیل و لە ناو ئەوانیشدا ژن. و مناڵ بوون،بونەتە قوربانی.
دواین هەوڵیش پرسی جینۆساید كردنی شەنگال بوو كە چەكهەڵگرە بەرگ ڕەشەكانی ئەبوو بەكر بەغدادی هەزاران هاونیشتمانی كوردی ئێزیدیان زیندەبەچاڵكردوو هەزاران ئافرەتیشیان وەك دەستكەوتی جەنگ كردە كەنیزەك و بە عەقڵی خاڵی لە هزرو لێوڕێژ لە جەهل و ڕق پێیان وابوو دەتوانن كارێك بكەن كە پێشتر نەكراوە،جگە لە نابەرابەری پێداویستی و هێز كۆمەڵێك هۆكاری تر هەن كە بوونە هۆی ڕودانی كارەساتەكە یان هاوكاربوون بۆ گەروەتربوونی ئەو قوربانیدانەی هاونیشتمانانی كوردی ئێزیدی لەوانە
١-ڕۆڵی نەرێنی هێزەكانی پەكەكە بەوەی كە پێویست نیە هاونیشتمانیان شارەكە جێبهێڵن،چوكە ئەوان دەیانپارێزن نابێت بچنە ناوچەكانی ژێر دەستی پێشمەرگە.
٢-هاوسۆزی زۆرینەی هۆزە عەرەبەكان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و چاوساغی كردنیان بۆ داگیركردنی ناوچەكە .
٣-هاوكاری و ڕێكەوتنی پەكەكە و دەزگا هەواڵگریەكانی عێراق – ئێران،كە دواتر لە ڕێکەوتن و هاوکاری نێوان پەكەكە و حەشد بینیەوە لەو ناوچانە و پەیوەندی کردنی سەدان چەکداری پەکەکە بە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیەوە.
دوای داگیرکردنی شەگال داعش پێی وابوو دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەو سنورە بمێنێتەوە لێ ئەو خەیاڵە کورتی هێناو وێڕای ڕێگریەکانی پەکەکە لە دواخستنی پرۆسەی ئازادکردنەوەی شەنگال،دواجار بە سەرپەرتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ١٣/١١/٢٠١٥ شارەکە بە خوێنی پێنج سەد پێشمەرگە ئازادکرا.
دواجار
دوای ئەو هەموو برینە ئەوەی سەیرە هەندێک میدیاو میدیاکاری ئاڕاستەکراو کە لە بری ڕاستگۆیی،درۆو لە بری هاوسەنگی،خانەوادانەو لە بری بوێری،ترسنۆکانە باز بەسەر کۆی دیمانەکان دەدەن و بە مەبەست پارتیان کردۆتە تارگێت‌ پارتیەک هێشتا خوێنی ڕژاوی پێشمەرگەکانی لە شنگال وشک نەبونەتەوەو گەرەکیانە بە قەڵەمی شکاویانە کورد واتەنی ماڵ لە ساحێب ماڵ و خاوەن ماف لە ماف حەرام بکەن،ئەوەش لە پێناو شاردنەوەی ئەو خیانەتانەی کە کردونیەتە شەریک و برا بەشی حەشدو پاسدارو ڕژێمی ئەسەد، بێ ئاگا لەوەی ئەو خیانەتانە بە ناوچاویانەوەیەو بۆ شاردنەوەی پێویستیان بە نیقابی ئاسنینە نەک پەلاماردانی پارتی.

Back to top button