خەلكی شنگاڵ لە ترسی حەشدی شەعبی و پەكەكە دوای سێ‌ ساڵ لە رزگاركردنی شنگاڵ هێشتان ژیانی ناو خێمە هەڵدەبژێرن و ناگەڕێنەوە

 

دوای تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بە سەر رزگاركردنی شنگاڵ لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان تا ئیستا نزیك بە 500 فەرمانبەری خەلكی شنگاڵ لە ترسی حەشدی شەعبی و پەكەكە نەگەڕاونەتەوە شارەكە, ئەم جگە لەوەی بە هەزاران كەس لە ژێر خێمە دەژین و ناتوانن بگەرێنەوە شارەكە.

بەرپرسانی خۆجێی شنگالیش دەڵێن، بەشێك لە فەرمانبەران لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆك دەژین و لە ژیانی خۆیان دەترسن بە تایبەت كە پەكەكە پێشوتر هەڕەشەی لێانكردبوو, وە حەشدی شەعبیش كێشەیان بۆ دروست دەكات.

خواكوڕك ئامارێكی فەرمانبەرانی شنگاڵی دەست كەوەتووە كە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە, بەپێی ئامارەكان نزیكە 500 فەرمانبەر و مامۆستا لە قەزای شنگال دەوام ناكەن و لە ئەنجامدا 20 قوتابخانە و فەرمانگەی حكومی ئێستا دەوامیان تێیدا ناكرێت.

Back to top button