قاسم سولێمانی سەرپەرشتی هێزەكەی حشدی شەعبی دەكات بۆ بڕینی رێگای رەقە و مووسڵ
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، قاسم سولێمانی سەرپەرشتی هێزەكانی حشدی شەعبی دەكات بۆ رۆژئاوای مووسڵ كە ئامانجیان بڕینی رێگەی رەق و مووسڵە، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن ئامانجی حشدی شەعبی بڕینی رێگای رەقە و مووسڵ دەكەن و لەدەرەوەی ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ دان.
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای كرد كە قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكەی حەشدی شەعبی دەكات و ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكەش بڕینی رێگای سەرەكی نێوان رەقە و مووسڵ.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ دەستی پێكردووە و لە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەڵام پسپۆرانی بواری سەربازی پێیان وایە هەوڵەكانی حشدی شەعبی بۆ هێشتنەوەی داعشە لەناو مووسڵ، ئامانجیان تەنها هێشتنەوەی داعشە كە دوو دیوی هەیە، یەكەم مەترسیەكان لەسەر سوریا كەم بكەنەوە دووەم داعش لەعێراق بهێلنەوە و لەمووسڵ بەدیاری كراوە، چونكە ئەگەر مووسڵ بكەوێت بەڵگەی رادەست كردنی مووسڵ دەكەوێتە دەست.