عێراق رێكه‌وتنامه‌ سه‌ربازییه‌كان پێشێل ده‌كات و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كوشتن و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك

لە دوای خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ كه‌ گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا گرت ،ئێستا بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌ دروست بووه‌و نه‌سوپای عێراق و نه‌میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانییه‌كان بۆیان پڕناكرێته‌وه‌و ، هاوكات ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش داعش له‌ سنوره‌كانی عێراق – سوریا دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌و دوباره‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ر دانیشتوانانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ببه‌ كه‌ركوكیشه‌ دروست كردووه‌ .

رۆژنامەی The Atlantic له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ به‌ مەترسی جموجۆڵه‌كانی داعش لە سنوورەکانی سوریا و عێراق ده‌كات و حکومەتی عێراق و ھێزە ئەمنیەکانی نەیانتوانیوە ئەو سنوورانە بپارێزن و ھێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵیان ھەبووە لە ئەنجامدانی کۆشتن و راوەدوونان و وەرگرتنی سەرانە ودەست بە سەراگرتنی بەشێکی زۆری ئەو ھاوکاریانەی لە لایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە ڕەوانەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کراون .

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌ی The Atlantic تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ھەڵە ستراتیژییە كانی سوپای عێراقی لە دوای خیانه‌تی ١٦ـی ئوکتۆبەره‌وه‌ ھەموو پلانە سەربازی و ڕێکەتنامه‌ سه‌ربازییه‌كانی پشت گوێ خستووه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌و شوێنانه‌یش ده‌كات كه‌ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ٢٠٠٣ تاکو ٢٠١٤ ولە جەنگی دژی به‌ تیرۆرستانی داعش پارستوویه‌تی و دواتر به‌ هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ .

چاودێران پێیان وایه‌ کە بەبێ ھەماھەنگی سێ لایەنە له‌ نێوان هێزه‌كانی ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئەستەمە كێشه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه‌ی كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ ڕیشه‌كێش بكرێت .

سه‌رچاوه‌ / The Atlantic

Back to top button