لاهور جه‌نگی له سلێمانی ژماره‌یه‌ك داواكراو هه‌ڵهاتوو له‌ده‌ست یاسا داڵده ئه‌دات
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێڕ ڕایگەیاند :”هەندێك لەو کەسانەی لە شاری هەولێر تاوانیان ئەنجامداوە، ئێستا لەلای بەرپرسانی ئەمنی شاری سلێمانی داڵدەدراون و حەوێندراونەتەوە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی: “كۆمەڵێك كەس لە ھەولێر تاوانیان ئەنجامداوە و لە شاری سلێمانی لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنی داڵدە دراون، چەندین جار بڕیاری دەستگیركردنیان رەوانەی سلێمانی كراوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی قسە كراوە، بۆ ئەوەی ئەو تاوانبارانە رادەستی پۆلیسی ھەولێر بكەن، بەڵام بە داخەوە ئەو تاوانبارانە رادەست نەكراون”.
عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێڕ ده‌شڵێت: “پێشتر تاوانبار ھەبووە لە سلێمانی ڕووی كردووەتە ھەولێر، دەستگیرمان كردوون و ڕەوانەی سلێمانیمان كردنەوە، پێویستە ئەو ھەماھەنگییە پتەوتر بكرێت”.
له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتیی و ئه‌ندازیاری گروپی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ك چهكدارو ته‌قه‌كه‌رو تاوانبار داڵده‌دراون و نادرێنه ده‌ست یاسا و چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه به نوسراوداوای تۆمه‌تباران كراوه به‌ڵام لاهور جه‌نگی و گروپه‌كه‌ی ئاماده نین تاوانباران ڕاده‌ستی یاسا بكه‌ن و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ئه‌وانه‌ی له‌پشتی تاوانه‌كانه‌وه ئاشكرا بكرێن.