نه‌جمه‌دین كه‌ریم :به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بیرله گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركوك بكرێته‌وه
له په‌راوێزی كۆنفرانسێكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی كوردی له واشنتۆن به‌وردی تیشك خرایه سه‌ر دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه و كێشه و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كورد ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگای شه‌رعی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند :” هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ر خاكی خۆیاندا دابه‌شكردووه، به هه‌موو توانایێكهوه دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری دیموگرافیای كه‌ركوك و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان و خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ، پارێزگای شه‌رعی كه‌ركوك ده‌ڵێت :” ئه‌و گۆڕانكارییه دیمۆگرافیانه ته‌نیا له باشووری كوردستان روونادات، بگره گۆڕانكارییه دیمۆگرافییهكانی عه‌فرینیش هیچ له‌وه كه‌متر نییه كه له كه‌ركووك روو ده‌دات و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵی كورددا ده‌گیرێت و داری زه‌یتوون هه‌ڵده‌گرن، سه‌باره‌ت به كه‌ركووكیش پرۆسه‌ی ته‌عریب و گۆڕینی دیمۆگرافیا به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی نێوان ۲۰۰۳ بۆ ۲۰۱٦ ئه‌و پرۆسه‌یه راگیرابوو، به‌ڵام دوای خیانه‌ته‌كه‌ی ۱٦ی ئوكتۆبه‌ر نه‌یارانی كورد ده‌ستیان ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسایه‌وه ده‌ست به پیلانه‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌شڵێت :” ئێستا له زۆر ناوچه‌ی وه‌ك كه‌ركووك و داقوق و دوبز، خه‌ڵكی زۆری عه‌ره‌ب هاورده كراون، ئه‌و بڕیارانه‌ی كه به‌ر له ساڵی ۲۰۱٦ـهوه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرابوون، هه‌موویان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و زه‌وی و خاكی كورد داگیرده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كرێت و له ترسان زۆربه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان چۆڵ كراون”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پارێزگای كه‌ركوك گوتیشی :” زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر دۆزی كورد هه‌یه و پێشتریش كاریان له‌سه‌ر كردووه، بۆیه ئومێدێكمان هه‌یه كه له داهاتوودا لێمان تێبگه‌ن و كاری باش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین”.
خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی ئه‌ندازیاره‌كه‌ی لاهور جه‌نگی بوو هاوكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.