غالب محه‌مه‌د : یه‌كێتی سلێمانی له‌سه‌ر حیزب تاپۆده‌كات و شه‌ڕی بۆ پۆسته نه‌ك خزمه‌تكردنی خه‌ڵك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆران ده‌ڵێت :” یه‌كێتی له %۱۰ زه‌وییه‌كانی شاری سلێمانی و زۆربه‌ی بینا حكومییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس له‌سه‌ر ئیداره‌ی گشتی تاپۆكردووهو هه‌ندێك له‌و زه‌ویانه‌یش به دیاری پێشكه‌شی چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك كراوه .
د.غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند:” یەکێتی ئەوەندەی کاری بۆ بەرژەوەندیی حزبی کردووە، ئەوەندە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەشاری سلێمانی نەکردووە، ھەرچەندە یەکێتی ٢٧ ساڵە دەسەڵاتی ئەم شارەی بەدەستەوەیە، دەبووایە یەکێتی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەم شارە بکردایە، چونکە تاکە شوێنێک کاتی خۆی بەدەستی یەکێتی بووبێت، پارێزگای سلێمانی بووە، بەڵام بەداخەوە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ نەخراوەتە خزمەتی هاووڵاتییانی شارەکە“.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت :” تاوەکوو ئێستا دەسەڵاتی لامەرکەزی جێبەجێ نەکراوە و پارێزگار دەسەڵاتی ئەوەی نییە فەرمانبەرێک بگوازێتەوە، ”ئیتر دەسەڵاتی پارێزگار چۆن ئاوا دەبێت؟ بەڵام یەکێتی خۆی نایەوێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شاری سلێمانی جێبەجێ بکات ، یه‌كێتی شهر بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی فیفتی به فیفتی و پۆسته‌كانی له حكومه‌ت ده‌كات ،به‌ڵام شه‌ڕ بۆ دروستكردنی شه‌قامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری بۆ سلێمانی ناكات “.
د.غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان گوتیشی : ” له‌١٠٪ی زەوییەکانی سلێمانی و زۆربەی بینا حکومییەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس لەسەر ئیدارەی گشتیی یەکێتی تاپۆ کراون ،یەکێتی زۆربەی زەوییەکانی بە دیاری بە وەبەرھێنەرەکان داوە، لەکاتێکدا ناکرێ یەکێتی زەوی بەبێ بەرامبەر بە وەبەرھێنەرێک بدات و خانووی سەقەت درووست بکات، دواجار خەڵکی شارەکە ھیچ سوودمەند نەبێت لەو خانووانەی کە درووست کراون“.