سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ئازادبوونی ئەندامێکی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/11/2018، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا ڕای گەیاند، “بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم، لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی”.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: “هیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێكێك بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە زیندانەكانی پەیەدە دان و هەروەها دۆزینەوەی هەموو ئەو چالاكوانە كوردانەی كە لەوێ بێسەروشوێن بوونە”.
ئەو ئهندامەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، نزیکەی ساڵێک و نیوە له لایهن پهیهدهوه زیندانیكراوه و دوێنێ چوارشهممه، 14/11/2018 ئازادكرا.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم. لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی. هیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێكێك بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە زیندانەكانی پەیەدە دان و هەروەها دۆزینەوەی هەموو ئەو چالاكوانە كوردانەی كە لەوێ بێسەروشوێن بوونە.
ئومێد دەكەم لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت و چیتر خەڵك و لایەنە سیاسییەكان بەهۆی بیروڕای سیاسی ئازار نەدرێن و زیندانی نەكرێن.
مسعود بارزانی
15ـی 11ـی 2018