راكان سەعد پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك, پێشتر ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە بە نازناوی ئەبو خدیجە
دوای ئەوەی كەركووك بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە حەشدی شەعبی پارێزگارێكیان بەسەر كەركووك دا سەپاندووە كە جگە لە دووبەرەكی تائیفی و تەعریبی كەركووك دەركەوتووە كە پارێزگارە سەپێندراوەكە پێشوتر سەر بە داعش بووە نازاناوی تایبەتی هەبووە.
شێخ مەزاحم حوویت، گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكان لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ڕا یگەیاندووە: “بڕیارەكەی ڕاكان جبووری بەتەرخانكردنی زیاتر لە 1600 پارچە زەوی لە كەركووك بۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی لەو عەرەبانەی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە هاوردە كراون، خەڵاتی داگیركردنی كەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی دیكەیە بۆ ئەو هاوردانە”.
وەكو عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچەكە، ئەو كارانەی پارێزگارەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، بەهەوڵدان بۆ درستكردنی ئاشووب و فیتنەی تایفیی لە كەركووك و بەسیاسەتی تەعیربی نوێی دەزانن، گوتیشی: “دەیەوێت شەڕی تایفیی لەنێوان كورد و عەرەب و پێكهاتەكانی دیكە هەڵگیرسێنێت”.
گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچەكە، ڕاكان جبووری بەوە تۆمەتبار كرد، كە سەر بە داعشە، گوتیشی: “لەماوەی ڕابردوو لەژێر نازناوی ئەبوو خەدیجە، لە ڕیزەكانی داعشدا بووە”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە 250 كەس لەوانەی زەوییان لە كەركووك وەرگرتووە، ئێرانین و لە ڕیزەكانی میلیشیای حەشدی شەعبیدان، بەڵام زەوییەكانیان كردووە بەناوی كەسانی دیكەی عێراقییەوە، گوتیشی: “زۆربەی ئەوانەی زەوییان وەررگتووە، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوورەوە هێنراون”.
گوتەبێژەكە گوتیشی: “دەبوایە پارێزگارەكەی خیانەتەی 16ی ئۆكتۆبەر، ئەو پارچە زەوییانەی بەسەر داعشدا دابەش بكردایە، چونكە خۆی بەناوی (ئەبوو خەدیجە)، لە ڕێزەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا بووە”.
ڕاكان جبووری، كە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری (كاڵفامەكانی یەكێتی) لەلایەن میلیشیای حەشدی شەعبییەوە كرا بە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك، چەندین بڕیاری دژ بە كورد، دەركردووە و بەردەوامیشە لەسەر ئەو سیاسەتەی.