حەشدی شەعبی لە كەركووك گەڕەكێكی عەرەبنشین دروست دەكات و لە دەرەوەی كەركووك خەڵكی بۆ هاوردەدەكات

دوای ئەوەی كەركووك بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, بەپێی زانیارییەكان، راكان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی لە كەركووك پاڵپشتیی ئەو هەوڵەی چەكدارانی حەشدی عەشایەری دەكات،كە ئێستا لە هەوڵی دروستكردنی گەڕەكێكی عەرەب نشینن لە كەكووك و بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كورد لە شارەكە.

حەشدی عەشایەری میلیشیایەكی حەشدی شەعبییە و چەكدارەكانی عەرەبی سوننەمەزهەبی شارەكانی باكووری بەغدان و بە مەبەستی بە عەرەبكردنەوە (تەعریب)ی كەركووك، دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر لە كەركووك نیشتەجێ كراون.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەو چەكدارانەی حەشدی عەشایەری لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكانی وەزارەتی دارایی خانوو بۆ خۆیان دروست دەكەن و پارێزگاری ناشەرعیی كەركووكیش پاڵپشتییان دەكات و رێگاوبان و ئاویان بۆ دابین دەكات.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، حكوومەتی عێراق دەستی بە پرۆسەی بە عەرەبكردنەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/11/2018، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری شەرعیی كەركووك لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، حكوومەتی عێراق بە هێنانی عەرەبی شیعە و سوننە بۆ كەركووك و دەركردنی هاووڵاتییانی كورد، دەستی بە پرۆسەی بەعەرەبكردنی كەركووك كردووەتەوە.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، كەركووك، خورماتوو و ناوچەكانی دەوروبەری كەوتنە ژێر دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق، دواتر هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاشكرایان كرد كە گرووپێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق كردووە و بەو هۆیەوە سەدان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون و نزیكەی 200 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.

Back to top button