برایەكی دكتۆر سلێمان شەهید بوونی براكەی راگەیاند

خواكوڕك
برایەكی دكتۆر سلێمان ئەمرۆ یەكشەممە 30ی 10ی 2016 هەواڵی شەهید بوونی لە تۆری كۆمەلایەتی فیس بووك لە پێگەكەی خۆی راگەیاند و رایگەیان كە براكەی پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخەرابی گەورە لە میحوەری باشیک برینداربوو، شەوی ڕابردوو سەعید چروککایا، ناسراو بە دکتۆر سلێمان، لە نەخۆشخانەی سەربازیی کۆبڵنز لە ئەڵمانیا شەهید بووە.
 
پاش ئەوەی دوێنی هەواڵی شەهید بوونی بڵاو كرایەوە یەكێك لە نزیك خانەوادەی شەهید دكتۆری سلێمان ئەوەی ئاشكرا كرد كە دۆخی دكتۆر سلێمانی زۆر خراپە بەڵام شەهید نەبووە، ئەمرۆ براكەی هەواڵی شەهید بوونی ئاشكرا كرد.
 
پێشتر دکتۆر سلێمان ڕای گەیاندبوو، پاش ئەوەی داعش پەلاماری کوردستانی دا، نەیتوانیوە لە دوورەوە سەیری دیمەنەکان بکات و لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە، بۆیە گەڕاوەتەوە کوردستان وەك خۆی دەلێت نەیتوانیوە لەدوورەوە سەیر كەری شەری داعش و پێشمەرگە بێت و بۆیە بریاری داوە بگەرێتەوە كوردستان.
Back to top button