كوڕی سەرۆكی دادگای كەركووك بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
دوای ئەوەی دەسەڵاتی شەرعی كەركووك بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە كەركووك دوخرایەوە, ئێستا شارەكە جگە لەوەی بووەتە ناوچەیەكی مەترسی ژیان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی, ئەوا بووەتە پێگەیەك بۆ بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان بە تایبەت لە نێوان گرووپی خیانەتكاری یەكێتی و حەشدی شەعیی, پێش كەمێك كوڕی سەرۆكی دادگای كەركووك بە تۆمەتی بازرگانی كردن بەماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كرا.
میدیاكانی عێراق بەپەلە هەواڵی دەستگیركردنی كوڕی سەرۆكی دادگای كەركووكیان لە زاری پۆلیسی شارەكەوە بڵاو كردەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بەناوی سەرۆكی دادگاكە و كوڕەكەی بكەن.
بەپێی پۆلیسی كەركووك، كوڕی گەورەی سەرۆكی دادگای كەركووك مادەی هۆشبەری چاندووە و بازرگانی پێوەكردووە.
زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە…