دوایی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆچی ئێران داوایی كرد عه‌لی باپیر و لاهور جه‌نگی سه‌ردانی تاران بكه‌ن
دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، داوایی كرد لاهور جه‌نگی و عه‌لی باپیر سه‌ردانی تاران بكه‌ن، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك لاهور جه‌نگی و عه‌لی باپیر به‌نهێنی سه‌ردانی تارانیان كردوو، له‌گه‌ڵ شه‌مخانی كۆبوونه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لاهور جه‌نگی ئه‌مه پشت‌راست كرده‌وه، كه دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ریه‌كه له لاهور جه‌نگی و عه‌لی باپیر سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران عه‌لی شه‌مخانی كۆبوونه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه پاش سه‌ردانیان بۆ تاران به‌نهێنی عه‌لی باپیر پێشوازی له لاهور جه‌نگی كردوو، قورئانێك و چه‌ندین كتێبی خۆی به‌دیاری دایه، لاهور جه‌نگی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه عه‌لی باپیر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، پێی راگه‌یاندوون، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی و رێكه‌وتنی یه‌كێتی نه‌كرێت، هه‌موو رووداوه‌كان بخه‌نه، ئه‌ستۆی ” ریفراندۆمی 25ی 9″.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، عه‌لی باپیر میدیاكانی حزبه‌كه‌ی له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر راسپاردبوو، به هاوكاری كردنی هێزه عێراقیه‌كان له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پارتی “.